English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاسه‌پۆرت: هاووڵاتی مافی ئەوەی نییە پاسپۆرتی ئاسایی خۆی بۆ ئەلیكترۆنی بگۆڕێت
2023-03-16 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-3-2023 ، بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا دووپاتی كردەوە كە فەرمانگەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی یەك لە دوای یەك دەكرێنەوە، وتیشی، هاووڵاتی مافی ئەوەی نییە پاسپۆرتی ئاسایی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی، تەنها ئەو كاتە دەبێت كە پاسپۆرتەكەی بەسەرچووبێت.

ڕیاز جوندی كەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەرمانگەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای تەواوبوونی ژێرخانەكانیان یەك لە دوای یەك دەكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو ئۆفیسی كازمییە دەكرێتەوە، پاشان ئۆفیسی كەڕاده‌، پاشان بەدوای یەك  5 فەرمانگە لە پارێزگاكان دەكرێنەوە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی داوای پاسپۆرتی ئاسایییان كردووە، پاسپۆرتی ئاساییان پێدەدرێت، هاوكات ئەو هاووڵاتیانەی پاسپۆرتی ئاسایییان بەسەرچووە و داوای پاسپۆرتی ئاسایییان نەكردووە، ئەلیكترۆنییەكەیان پێدەدرێت بەپێی میكانیزمی پێشكەشكردن لەڕێگەی ئەو فەرمانگانەی كە بە تایبەتی لە بەغدا كراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتی مافی ئەوەی نییە پاسپۆرتی ئاسایی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی، تەنها ئەو كاتە دەبێت كە پاسپۆرتەكەی بەسەرچووبێت.

 

ktv





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad