|
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 16_3_2023 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو پێشوازی له سه‌رۆك و شاندی وه‌رزشی کۆنیڤا كرد" كه له پلانیاندایه میواندارییه‌تی جامی جیهانی هەرێمە بێ وڵاته‌كان (کۆنیڤا) له هه‌ولێر" پایته‌ختی هەرێمی کوردستان ساز بده‌ن.
سه‌رۆكی شاندی وه‌رزشی (کۆنیڤا) به سه‌رسوڕمانیه‌وه باسی له‌و گۆڕانكاریه ریشه‌یانه كرد" كه‌وا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌گه‌ل ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت شاری هه‌ولێر به‌خۆیه‌وه‌ی بینیوه" هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه" وه‌ك شاندی (کۆنیڤا) له میانی چاودێری كردنێكی ورد" حه‌قیقه‌تێكیان بۆ روون بۆته‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه بووه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی كه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان هه‌یانبووه" ئه‌ویش پرسی ئاسایشی هه‌رێم و ساخڵه‌می كه‌رتی ته‌ندورستی هه‌رێمی كوردستان بووه" كه له ئه‌رزی واقیعدا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه بوون كه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرا" چونكه ئه‌وه‌ی بینراو به‌رجه‌سته‌كرا" چ وه‌ك ئاسایش و چ وه‌ك سێكته‌ری ته‌ندورستی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی نموونه‌یی به‌رزدایه و ده‌كرێ جێگه‌ی متمانه بێت بۆ به‌رێوه‌چوونی جامی جیهانی هەرێمە بێ وڵاته‌كان(کۆنیڤا) .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" وێرای خۆشحاڵی ده‌ڕبڕین به دیداری شاندی (کۆنیڤا) بۆ هه‌ولێری پایته‌خت" دووپاتی كرده‌وه كه‌وا سێكته‌ری ئاسایش و ته‌ندورستی له هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ل هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات" هاوكات هه‌ردوو كه‌رتی ئاسایش و ته‌ندورستی له پلانی سیاسه‌تی درێژخایه‌نی ئه‌جیندای حكومه‌تدایه و ئه‌وله‌ویه‌تی پێدراوه...
پارێزگاری هه‌ولێر هیوای خواست شاندی (کۆنیڤا) له ئه‌ركه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیهانی له‌شێوه‌ی جامی جیهانی (كۆنیڤا) كراوه‌یه و وەك پارێزگای هەولێریش چاوەرێ ئامادەباشی و دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی (کۆنیڤا)و یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکات و پاڵپشتی تەواویش لەسەرخستنی بیرۆکەی سازدانی جامی جیهانی (کۆنیڤا) دەکەین لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە سه‌ردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش له هه‌رێمی كوردستان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوەندی هه‌ولێر و تاریق عه‌بدولره‌حمان سەرۆکی یەکێتی تۆپی بێی کوردستان و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛ لە لایەن (کۆنیڤا)وە سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری یەکێتی تۆپی پێی جیهان (کۆنیڤا) ئامادە بوون.
شایەنی باسە شاندی جامی جیهانی هەرێمە بێ وڵاته‌كان (کۆنیڤا) دوای گەیشتنیان بۆ هەولێری پایتەخت سەردانی یاریگاو شوێنەکانی پێویست بەمیوانداری کردنی جامی جیهانی بۆ هەرێمە بێ وڵاته‌كان ده‌كه‌ن، کە بریارە ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه جیهانیه لە ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو 2024 لە هەرێمی کوردستان به‌رێوه بچێ.
سەردانی شاندی کۆنیڤاو میوانداری جامی جیهانی لە سەر ئاستی جیهان لە هەرێمی کوردستان گرنگی و بایەخی خۆی بەپێگەی هەرێمی کوردستان و تۆپی پێی کوردستان دەگەێنێ…
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |