ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.3.16، ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، دووەمین پیشانگاى شێوەکارى هونەرمەند ئارەزوو حەسەن لە ژێرناونیشانى تابلۆکانم بۆ باوکم لەهۆڵی پێشانگاى بەڕێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان و هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |