|
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16– 03 - 2023
کەش/ شەپۆڵی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوامی دەبێت ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان , زۆرترین ڕێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دا دەبێت , ناوچە سنووریەکان بەفر بارینێکی کەمی دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 4 تــا 6 ) پلە
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( 10 - 25) کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی 17 – 03 - 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور ۆ هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوە بارانی کورت خایەن دەبێت هەروەها هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە .
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە .
خێراى با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با / خۆر ئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 18 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 16- 3 - 2023
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |