ZNA : هەولێر زۆربەی پشت ئێشەکان (٨٥٪ ی بارەکان) هۆکارێکی سادەی هەیە و تەنها پێویستی بە کەمێک پشوە، بەڵام هەندێکجار هۆکاری پشت ئێشەکە نەخۆشیەکی مەترسیدارە، وەک: هەوکردنی ئێسک و کڕکڕاگەکان و گرێی بڕبڕە و دڕکەپەتک و شکاوی و ترازانی بڕبڕەکان و دەرچوونی دیسکی کڕکڕاگەیی نێوان بڕبڕەکان، بۆیە پێویستە بە وریاییەوە بڕوانینە شێوازی ئازارەکە، و ئەگەر:
١-ئازارەکە زیاتر لە مانگێکی خایاند و بە پشودان چاکنەئەبوو.
٢-یەکێک یان هەردوو پەلەکانی خوارەوەی لەگەڵ دەئێشا و سڕبوون و مێرولەکردنی هەبوو، یاخود بووە هۆی بێهێزبوونی پەلەکان و کەمبونەوەی توانای بەپێ ڕێکردن.
٣-کۆنترۆڵی میزکردن یان پیسایی کردن لەدەست دەرچوو.
٤-ئەگەر هاتوو نەخۆشەکە خۆی لە جێگایەکی تری لەشیدا گرێیەکی شێرپەنجەیی هەبوو.
٥-هەبونی تا و لەرز و ئارەقکردنەوەی زۆر.
٧-لاواز بوونی توانای سێکسی و ڕەپ نەبونی چوک و سڕبوونی دەوروبەری کۆئەندامی زاوزێ.
٦-بەرکەوتنی بۆ زەبری دەرەکی هەبوو لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگی ڕابردوودا.
هەرکاتێک پشت ئێشەیەکت گرت کە یەکێک یان زیاتر لەو نیشانانەی لەگەڵدا بوو ئەوا پێویستە ئەو پشت ئێشەیە بە هەند وەربگریت و پشکنینی تەواوی بۆ بکرێت، ڕەنگە بەهۆی یەکێک لەو نەخۆشیە ترسناکانەوە دروست بووبێت کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |