هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی سینەمایی "Magic Mike's Last Dance" لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە لە 10 شوباتی 2023 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 55 ملیۆن و 395 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکور 25 ملیۆن 895 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 29 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە ماوەکەی یەک کاتژمێر و 52 خولەکە و لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی کۆمەڵایەتییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad