English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 18 ملیۆن کەس بینەری رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار بوونە
2023-03-14 [05:30 AM]

هەولێر – ZNA


کەناڵی ئەی بی سیی ئەمریکی کە پەخشی راستەوخۆی رێوڕەسمی بەخشینی ئۆسکار دەگوازێتەوە، رایگەیاند، خولی ئەمساڵ 18 ملیۆن و 700 هەزار بینەری لە ئەمریکا هەبووە.

رێژەی بینەرانی رێوڕەسمەکە بە براوردە لەگەڵ ساڵی رابردوو بە رێژەی 10% زیادی کردووە و ساڵی رابردوو ژمارەی بینەرانی لە ئەمریکا 16 ملیۆن و 700 هەزار بینەر بووە.

هەرچەند ژمارەی بینەرانی رێوڕەسمی ئۆسکار بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشوو، ئەم رێژەی دەکاتە سێ چارەگی ژمارەی بینەرانی.

بەر لە 25 ساڵ، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار زۆرترین بینەری هەبووە، ئەویش 57 ملیۆن بینەر بووە و لەو ساڵەدا فیلمی 'تایتانیک' زۆربەی خەڵاتەکانی بردەوە.





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad