ZNA : هەولێر ئەنەناس میوەیەکی بەناوبانگە و خواستێکی زۆری لەسەرە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
ئەنەناس سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، کالیسیۆم و پۆتاسیۆم سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، یارمەتی دروستبوونی ماسولکە و ئێسکەکان بەبەهێزی دەدات و پارێزگاری لە تەندروستییان دەکات.
یارمەتی چارەسەرکردنی سکچوون دەدات، چونکە ئەنزیمی پرۆمیلینی تێدایە ڕووبەڕووی ژەهرەکانی جەستە دەبێتەوە، سوودێکی زۆری بۆ سووتانی چەوری جەستە هەیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن دەتوانن بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانەیان زیادیبکەن، لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری هەیە بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا لەوانەیە زیانی تەندروستی لێبکەوێتەوە، چونکە هەندێک کەس هەستیارییان بە ماددەی لاتکس هەیە کە لە ئەنەناسدا هەیە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا، بەپێی ماڵپەڕی”بۆڵد سکار ئیندیان”.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |