ZNA : هەولێر پسپۆڕان پێنج خواردنیان خستۆتەڕوو کە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن و لەهەمان کاتدا سوودێکی زۆریش بە تەندروستی دەگەیەنن. بەپێی ماڵپەڕی”only my health”، ئەم خواردنانە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن
: -ئاڤۆکادۆ ڕێژەیەکی زۆر چەورییە تەندروستەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، پۆتاسیۆم و ڤیتامین ئی تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات
. -گوێز ترشەکانی ئەلفا لینۆلینیک و لینۆلیکی تێدایە، کاریگەری لەسەر دژەهەوکردنەکانی جەستە هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات
. -زەیتی زەیتون ئەو ماددانەی تێدایە کە چارەسەری هەوکردنەکانی جەستە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و زیادبوونی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی باش دەدات.
-تۆوی کەتان تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ، چەوری سوودبەخش، فۆسفۆڕ، ڤیتامین بی، ئاسن و ترشی فۆلیک
-شوکولاتەی ڕەش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |