ZNA- هەولێر
په‌رله‌مانی عێراق واده‌ی ده‌نگدان به بەرنووسی هه‌موارکراوی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئاشكرا کرد.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئەم خشتەیە، خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسا ده‌كرێت و ده‌نگ به هه‌ندێكی دیكه ده‌درێت و لیژنه‌ی كاتیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وه‌ك له خشته‌ی كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌نگ به پێشنیاری سێیه‌می یاسای هموار کراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زاكان ده‌ده‌رێت.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |