ZNA- هەولێر
بەگوێرەی ئاماری جیابوونەوەی هاوسه‌ران له دادگاكانی باری كه‌سیی هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی جیابوونه‌وه له كوردستان له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 به رێژه‌ی 19% زیادی كردووه.
لە ئامارەکەدا هاتووە،له پارێزگای هه‌ولێر حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له چوار هه‌زار و 43 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 645 حاڵه‌ت زیادیانكردووه، بەوپێیەش رێژەی جیابوونەوە لە پارێزگای هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە له یه‌ك ساڵدا نزیكه‌ی 40% زیادیان كردووه.
هەروەها لە پارێزگای له چوار هه‌زار و 767 حاڵه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و 533 حاڵه‌ت زیادیانكردووه. به‌وپێیه جیابوونه‌وه‌ی له‌و پارێزگایه له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 به رێژه‌ی 16% زیادی كردووه.
لە پارێزگای دهۆك حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له هه‌زار و 796 بۆ هه‌زار و 992 زیادیانكردووه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به رێژه‌ی نزیكه‌ی 11% زیادی كردووه، هەرچی گەرمیانە بەراورد بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانی جیابوونەوە کەمیان کردووە.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |