ZNA_ هەولێر 🔶 ئــاگـادارى پێشکەشکارانى پلەى سەرپەرشتیارى بۆ پەروەردەکانى (شارباژێر ، خەبات ، ڕەواندز ، مێرگەسۆر ، چۆمان ، زاخۆ ، ئامێدى ، خانەقین ، کفرى ، کەلار ، هەڵەبجە ، کەرکوک) دەکەینەوە دەتوانن ئەنجامى کۆتایى تاقیکردنەوەکانى پلەى سەرپەرشتیارى لەم لینکەى خوارەوە نمرەکانیان ببینن.
https://azmwnakan.com/
تێبینى:
•پێشکەشکاران مافى پێشکەشکردنى پەڵپیان هەیە تاکو ڕێکەوتى(۲٦ی۳ی۲۰۲۳) لە ڕێگاى بەڕێوەبەرایەتى سەرپەرشتیکردنى پەروەردەیى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
•بەپێى بەرزترین کۆنمرەى کۆتایى و پلەى داواکراو بۆ هەر پەروەردەیەک لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن لیستى ناوەکان ببینن وەک ئەنجامى بەرایی و دواى تەواوبوونى ماوەى پەڵپ و ووردبینى کردنى دۆسییەکانیان لیستى ناوەکان جێگیر دەکرێن.
https://tinyurl.com/Sarparshtyari
لیژنەى باڵاى پلەى سەرپەرشتیارى
لە وەزارەتى پەروەردە
۱٦ی۳ی۲۰۲۳
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |