ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یۆرۆلیگ، ڕیاڵ بێتیسی ئیسپانی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بێتیسی بردەوە.
تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و ئەو گێمە بەبێ گۆڵ تەواو بوو.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55دا، یاریزان مارکۆس راشفۆرد گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە، یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی داهاتوو بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |