ZNA - هەولێر
لاوێکی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پاش ئەوەی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا، گیانی لەدەست دا و بنەماڵەکەی دەڵێن مردنەکەی بە هۆی ئەشکەنجەوە بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند شێرزا ئەحمەدینەژاد، خەڵکی بۆکان لە زیندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ورمی گیانی لە دەستداوە و بنەماڵەکەی دەڵێن لە چەند سەرچاوەیەکەوە زانیویانە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بڕیار بوو بە دانانی بارمتە ئازاد بکرێ بەڵام بنەماڵەکەی ئاگادار کە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و تا ئێستاش تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |