ZNA – هەولێر
ئەمرۆ پێنجشەممە ھانا نویمەن نوێنەری ئەڵمانیا لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە بڕیارنامەیەكیان سەبارەت بە ژەھراویكردنی قوتابیان لەئێران لەدژی ئەو وڵاتە دەركردووە. بەگوتەی نیومەن زۆرینەی رەھای پەرلەمانتاران دەنگیان پێداوەو داوای لێكۆلینەوەیەكی نێوەدوڵەتیان لەو دۆسییەیەدا كردووە، ھاوكات داوای سەپاندنی سزای پەیوەندیداری نێودەوڵەتی بۆ سەر ئێرانیان كردووە. لە بڕیارنامەكەدا پەرلەمانتاران رایانگەیاندووە كە پشتیوانی لە ھاووڵاتیانی ئێران دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن بەئاسانی دەستیان بە ئینتەرنێت و ھۆكارەكانی راگەیاندن رابگات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad