ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یۆرۆلیگ، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی فرایبۆرگ بوویوە.
لە ئەنجامدا یانەی خانمە پیرەکە توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە فرایبۆرگی خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 44 ناوبژیوان یاریزانێکی یانە ئەڵمانیەکەی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و لێدانی سزای بۆ یۆڤی هەژمارکرد،
لە خولەکی 45 یاریزان دۆسان ڤلاهۆڤیچ بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی پێنجەمی زیادکراو، یاریزان کیێسا گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد و یاریەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش، یانەی یۆڤانتۆس بە یاری چوون و گەڕانەوە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە فرایبۆرگی بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |