ZNA - هەولێر لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی یۆرۆلیگ، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سپۆرتینگی پورتوگالی کرد.
لە ئەنجامدا ئارسناڵ لەنێو یاریگا و هاندەرانی تووشی شکست هات و بە لێدانی یەکلاکەرەوە ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 گرانێت شاکا گۆڵێکی بۆ تۆپ هاوێژەکانی لەندەنی تۆمارکرد،
لە تایمی دووەمدا پێدرو گونچالڤێس گۆڵی بەرامبەر لە خولەکی 62 تۆمارکردەوە.
یاریەکە چووە دوو تایمی یاسایی یاریەکە، بەڵام ئەو تایمەش بە یەکسانی کۆتاییهات.
ناوبژیوان بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە و سپۆرتینگ توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ شکست بە ئارسناڵ بهێنێت و خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |