English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێز لە 11 نووسەر و هونەرمەندی هەولێر نرا
2023-03-15 [03:20 AM]

هەولێر – ZNA


لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر، رێز لە 11 هونەرمەند و نووسەر لە بوارە جیاجیاکاندا نرا.

 

ریوڕەسمەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و هونەرمەندان و خانەوادەكانیان و میوانان بەڕێوەچوو.

 

رێزلێنانەکە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی 13مین فێستیڤاڵی هەولێر - ئازادی و نەورۆز بەڕێوەچوو و رێزلێنانەکە بۆ ئەو هونەرمەند و نووسەانە بوو كە ساڵانێكی زۆرە لە بواری خۆیاندا خزمەت دەكەن.

 

فەرهەنگ غەفوور، بەناوی دەستەی سەرپەرشتی فێستیڤاڵی ئازادی و نەورۆز، بەخێرهاتنی میوانانی كرد و ستایشی رۆڵی ئەو نووسەر و ئەدیب و هونەرمەندانەی كرد كە خزمەتیان بە شارەكەیان و نیشتمانەكەیان كردووە.

 

پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە خەڵاتی رێزلێنان بەسەر ئەو نووسەر و هونەرمەندانە دابەش كرا، لە كۆتاییشدا حەیرانبێژ هێمن سارمەمی حەیرانێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

 

فێستیڤاڵەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوم دەبێت و چالاکی جۆراوجۆری هونەری وکولتوری لەخۆدەگرێت.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad