ZNA - هەولێر نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رەتی دەکاتەوە سزاکانی سەر رووسیا، هەناردەکردنی خۆراک و پەینەکان بگرێتەوە.
لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رایگەیاند، سزاکانی سەر رووسیا، هەناردەکردنی خۆراک و پەینەکان ناگرێتەوە.
گرینفیڵد گووتیشی، ئێمە دەزانین و هەموو جیهانیش دەزانێت، کە هەناردەی خۆراک لە رووسیا لانیکەم لە ئاستی پێش جەنگدا بووە، کاتێک گوێمان لە حکومەتی رووسیا دەبێت کە دەڵێت هەناردەکردنی دانەوێڵە و پەین قەدەغەیە، ژمارەکان دەریدەخەن کە ئەمە راست نییە.
سەبارەت بە سزاکانی سەر رووسیا، نێردەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵی زۆری داوە روونکردنەوە بۆ حکومەتەکان و کەرتی تایبەت بدات" جیاکاریەکان روونن لە سزاکانی سەر خۆراک و پەیندا.
پێشتر ڤاسیلی نێبێنزیا، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندبوو، ئەمریکا و لەندەن و یەکێتی ئەوروپا دوو مانگیان لەبەردەمدایە بۆ هەڵگرتنی هەموو ئەو سزایانەی کە رێگری لە هەناردەکردنی کشتوکاڵی لە رووسیا دەکەن، هەروەها وڵاتانی هەژار تەنیا نزیکەی 3%ی ئەو پێداویستیانە وەردەگرن ، نەک لە 66 % وەک بەشێک لە پاکێجی خۆراک، لە ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |