English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاران...ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو پووچەڵکرایەوە
2023-03-18 [10:22 AM]

ZNA - هەولێر


بە پێی ئاژانسی هەواڵی فارس، بەرپرسی هێزی پۆلیسی تاران رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی هەینی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان  لە ناوەندی تاران پووچەڵکردووەتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی بەهەشتی شاری تاران، تەقینەوەیەکیان لە ژێر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا پووچەڵکردەوە کە هی هاووڵاتییەک بووە.

داشڵێت،  "ئەم کەسە سەرنجی شتێکی گوماناوی لە ژێر ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەیدا داوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە".

دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە، هێزە ئەمنییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە بۆمبڕێژکراوە، دواتر پسپۆڕانی تایبەتمەند لە هەڵوەشاندنەوەی تەقەمەنی هاتوونەتە شەقامی بەهەشتی و تەقەمەنیەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.

بە گوتەی دەسەڵاتداران، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە دامودەزگاکانی حکومەتدا نییە، پێدەچێت پاڵنەری کەسی لە پشت ئەو رووداوە بێت.





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad