ZNA_ هەولێر
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هاورێ لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فرۆکانەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیان لە باڵیۆزی 40 وڵات و نوێنەری 83 وڵاتی جیهان کرد، کە لەسەر بانگهێشتی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی بەشداریکرن لە فیستیڤاڵ و بۆنەکانی ئادار و نەورۆز سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە.
پارێزگاری هەولێر لەم بارەوە رایگەیاند کە شاندی نوێنەر و باڵیۆزی وڵاتان خوانی نانی نیوەڕۆ لە میوانداریەتی سەرۆک مەسعود بارزانی دەبن و دواتر لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێ دەکرێ…
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |