ZNA - ههولێر
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی، ئادرین واتسۆن دەربارەی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، رووسیا ستەم و تاوانی جەنگی لە ئۆکراینا ئەنجامداوە، وتیشی، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان رایگەیاندبوو بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکراینا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی رووسیا و کۆمیسیاری رووسیا بۆ مافەکانی منداڵان، دەرکردووە.
ئادرین واتسۆن وتی، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە رووسیا ستەم و تاوانی جەنگی لە ئۆکراینا ئەنجامداوە. ئێمەش سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن باجی ئەم کارانەیان بدەن. داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان کەسێکی سەربەخۆیە و بەگوێرەی بەڵگەکان بڕیار دەدات. دەمانەوێت ئەوانەی تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە باجی کارەکانیان بدەن".
دوێنێ هەینی، دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان رایگەیاندبوو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بەو تاوانانەی کە لە ئۆکراینا ئەنجامدراون، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکراینا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و کۆمیسیاری رووسیا بۆ مافەکانی منداڵان، ماریا ئەلێکسیڤنا لڤۆڤا-بێلۆڤا، دەرکردووە.
AA
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |