ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 28ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی میوانداری یانەی ئێڤەرتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام ئەو گێمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 52 جواو فلێکس گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد،
لە خولەکی 69 ئێڤەرتۆن گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی عبدللە دوکورێ تۆمارکرد، لە خولەكی 76 دوای هەژمارکردنی لێدانێکی بۆ یانەی بلۆز، کای هاڤێرتز بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد.
لە خولەکی 89 ئێلیس سیمیس گۆڵی بەرامبەری بۆ ئێڤەرتۆنی تۆمارکرد و خاڵێکی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش، یانەی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 38 خاڵ لە پلەی دەیەمدایە و ئێڤەرتۆنیش 26 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دایە.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |