ZNA : هەولێر بەشێوەیەکی گشتی بەشێک لە خەڵک کاتێک تووشی نەخۆشیەکان دەبن تا دوای ماوەیەکی زۆر نازانن و هەست بە نیشانە سەرەتاییەکانی ناکەن، هەندێک لە نەخۆشیەکان کاریگەرییان لەسەر کێشی جەستە هەیە و هۆکارن بۆ دابەزاندنی بەشێوەیەکی ناسروشتی
. لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی زۆر و لەکاتێکی کەمدا تەندروست نییە و مەترسیدارە لەوانەیە نیشانەبێت بۆ چەندین نەخۆشی وەک، غودەی دەرەقی، نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵە، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم.
لەکاتی لەدەستدانی کێشی زۆر لەماوەیەکی کەمدا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و ئاگاداربوونی، چونکە هەموو نەخۆشیەکان لە سەرەتادا چارەسەرکردنیان ئاسانترە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |