ZNA-هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى سێ دۆلار دابەزیوە.
بەپێی داتاکانی، بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 66 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک لە نرخەکەى دابەزیوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد و لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرز ببێتەوە.
نرخی نەوت لە دوای شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوام نرخەکەی بەرز و نزم دەکات و ماوەی رابردوش چین ئەو رێکارانەی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆرۆنا گرتوبویە بەر هەڵیان دەوەشێنێتەوە ئەوەش کاریگەری بەسەر بازاڕی نەوتەوە هەیە.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |