هەولێر : ZNA ـ ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی كە پزیشكە پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر سوودە تەندروستیەكانی ، بە یەكێك لە باشترین خواردنەكان دادەنرێت بە تایبەت لە ژەمی بەیانی و ئێوارە ۰ گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ماست :
- سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین ؛ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە لە كاتی بەڕۆژبوون دا
۰ - بڕێكی باش لە ڤیتامینەكانی تێدایە وەك ڤیتامین ( B ) و ( D ) لەگەڵ كانزاكانی وەك كالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم ۰ - دەوڵەمەندە بە ماددەی پڕۆباتیكەكان ؛ كە بریتی یە بەكتریا سوودبەخشەكان بە لەش كە كاری كۆئەندمی هەرس ڕێك دەخات و پاش سك چوون یان وەرگرتنی ئەنتی باێوتیكەكان ژمارەی بەكتریا سوودبەخشەكان كەم دەكات و لە ناو دەچن ۰ - بۆ خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و كلۆربوونی ددان ۰ - كەمكردنەوەی ئەەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن
۰ - ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەدات - ماستی بێ چەوری ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی كێش دەدات ۰ - بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش لەگەڵ ئاسانكردنی هەڵمژینی هەندێك ڤیتامین و كانزاكان لە ڕیخۆڵەدا
۰ - ماستی بێ چەوری خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی حەساسیەتیان بە شیر هەیە یان ئەو كەسانەی تەهیجی كۆڵۆنیان هەیە
۰ - یەكێكە لە باشترین خواردنەكان بۆ ئەو ئافرەتی بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت ۰
- یارمەتی ڕێك كردنەوەی خەو ئەدات
۰ - یارمەتی چاك بوونەوەی قورحە و هەوكردنی گەددە و دوانزەگرێ ئەدات بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت
۰ زیانەكانی ماست : - بە شێوەیەكی گشتی ماست زیانی نیە بۆ مرۆڤ تەنها لەم حاڵەتانەدا نەبێت
: - حەساسەیت بە لاكتۆز
: لە كاتی نەبوونی ئەنزیمی لاكتەیز ؛ نابێت بخورێت
۰ - حەساسەیت بە شیر :
نابێت بخورێت و دەتوانرێت ماستی دروستكراو لە شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت
۰ دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |