ZNA : هەولێر ئەو کەسانەی تەندروستن ئەگەر خووی تەندروستیان نەپارێزن، لە ماوەیەکی کەمدا قەڵەو دەبن، تەنانەت منداڵان دەتوانن قەڵەو بن ئەگەر کەس سەرنجی لەسەر خووی خواردنیان نەبێت
. بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی" تایمز ئۆف ئیندیا"، پێنج رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە قەڵەوی ئاشکراکردووە، بەم جۆرە
: ١. پارێزگاریکردن لە سیستمێکی خۆراکی تەندروست، ئەوەی دەیخۆیت کاریگەری لەسەر کێش و تەندروستیت دەبێت، بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان، پەیڕەوکردنی خۆراکێکی هاوسەنگ کە میوە، سەوەزەوات، دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری تێدابێت یارمەتت دەدات خۆت لە قەڵەوی بپارێزیت
. ٢. چالاکی جەستەیی، رۆژانە وەرزشکردن یارمەتی پاراستی جەستە دەدات دژی قەلەوی و سووتاندنی کالۆری زیادە
. ٣. دەستکەوتنی خەوی پێویست، خەوتن رێگە دەگرێت لە زیادەخۆری و وا دەکات قەڵەو نەبیت
. ٤. کەمکردنەوەی راڕایی و دوودڵی، چونکە ئەو دوو هۆکارە هانی دەردانی کۆرتیزۆڵ دەدات کە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
. ٥. خواردنی ژیرانە، ئەویش ئەوە دەگەیەنێت کە ئاگاداربیت چی دەخۆیت، بۆ نموونە دوورکەوتنەوە لە تەماشاکردنی تەلەفیزۆن لەکاتی نانخواردندا، چونکە وا دەکات زۆرخۆری بکەیت.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |