English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند خویەكی رۆژانە دەبنە هۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكانی جەستە
2023-03-17 [08:56 AM]

هەولێر : ZNA


ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكانی جەستە هۆكارە بۆ توشبون بە گرفتی تەندروستی و دەرونی، وەكو میزاجیبون، خەمۆكی، شەكەتی، زیادبونی كێش، ناهاوسەنگی شەكری خوێن، گرفتی كرداری هەرس، دڵەڕاوكێ و دڵتێكەڵهاتن، بۆئەوەی بەدوای چارەسەردا نەگەڕێیت، پێویستە لە رێگەی هۆكارەكانەوە رێگە لە ناهاوسەنگبونیان بگریت

 

. ماڵپەڕی ndtv چەند خویەكی رۆژانەی بڵاوكردوەتەوە، كە هۆكارە بۆ ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەكان

 

. 1. نەخواردنی ژەمێكی رۆژانە و فەرامۆشكردنی، ئیدی ژەمی بەیانی بێت یان نیوەڕۆ، زیانی هەیە و هۆڕمۆنەكان ناهاوسەنگ دەكات

 

. 2. ئەنجامدانی وەرزشی زۆر قورس بۆ جەستە، بەتایبەتی بێ گوێدانە ئەوەی چ كاتێكی سوڕی مانگانەتە، هۆڕمۆنەكان ناهاوسەنگ دەكات

 

. 3. بایەخنەدان بە سیستمی خەو، رۆژانە خەوتن بۆ ماوەی كەمتر لە 6 كاتژمێر، هەروەها نەخەوتن لە كاتێكی دیاریكراو

 

. 4. خواردنەوەی ئاو لە بوتڵی پلاستیكی، یان ئەلەمنیۆم

 

. 5. تەماشاكردنی مۆبایل یان ئامێرە تەكنەلۆژییەكان پێش نوستن، چونكە وادەكات بەیانیان بە نیگەرانییەوە بەخەبەربێیت و هۆڕمۆنەكانت ناهاوسەنگ بێت.





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad