هەولێر : ZNA پێش ئەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنی خێرا و ناتەندروست بخۆیت کە دەبنە هۆی زیادبونی کێشی جەستە، پێویستە بیر لەوە بکەیتەوە چۆن ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە بەهۆی زیادبونی کێش روبەڕوت دەبێتەوە
. بەهەمان شێوە ئەمە بۆ دابەزینی کێش راستە، پێویستە پێش ئەوەی هەر بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێش پەیرەوبکەیت، دەبێت بزانیت کاریگەرییە لاوەکیەکانی چییە بۆ تەندروستی
. ئەو کەسانەی کیتۆ پەیڕەو دەکەن، رێژەی کاربۆهیدرات و شەکر کەمدەکەنەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروست و پرۆتین دەدەن، مێتابۆلیزم لەبری کاربۆهیدرات چەوری بۆ وزە بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمە بێ زیان نییە، ماڵپەڕی onlymyhealth مەترسییەکانی کیتۆی خستوەتەڕو
. یەکەم: دابەزینی پەستانی خوێن کەمی کاربۆهیدرات دەبێتە هۆی کەمبونەوەی شەکری خوێن لەو کەسانەی توشبوی شەکرەن یان کەسانی ئاسایی، کەسەکە توشی لەرزین، ئارەقکردنەوە و بورانەوەی دەبێت
. دوەم: بەردی گورچیلە زۆر خواردنی رێژەیەکی زۆر لە چەوری، وەکو هێلکە، گۆشت و پەنیر، مەترسی دروستبونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات
. سێیەم: کەمی مادەی خۆراکی لەو رجیمەدا بەهۆی ئەوەی جۆری خواردنەکانت سنوردارە، روبەڕوی گرفتی کەمی هەندێک لە ڤیتامین و کانزاکان دەبیتەوە، بەتایبەتی کالسیۆم،
فۆسفۆر، مەگنسیۆم و ڤیتامین D.
چوارەم: ئەنفلۆنزا ئەنفلۆنزای کیتۆ وەکو ئەنفلۆنزای ئاسایی نییە، لەم نەخۆشییەدا توشی سەرگێژخواردن، دڵتێکەڵهاتن و قەبزی دەبیت
. پێنجەم: ئێسک لاواز دەبێت لەم رجیمەدا ئەو خواردنانە بایەخی پێنادرێت کە پارێزگاری لە ئێسک دەکەن، هەربۆیە ئێسک لاواز دەبێت و روبەڕوی گرفتی گەورەتر دەبیتەوە لەگەڵ زیادبونی تەمەن.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |