ZNA : هەولێر مۆز یەکێک لەو میوانەی چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەک ڤیتامین ئەی و سی و ئی، دژە ئۆکسانە و پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە، هەر بۆیە رۆژانە خواردنی مۆزێک کۆمەڵێک سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت
. ماڵپەڕی جەزیرە لەبابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، رۆژانە خواردنی مۆزێک ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستە دەهێنێت، ئەوانیش
: یەکەم: وزەی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت
. دووەم: یارمەتی باشبوونی کرداری هەرس دەدات
. سێیەم: یارمەتیدەرە لە دابەزینی کێشی جەستە. چوارەم: پاڵپشتی بەهێزبوونی بەرگریی جەستە دەدات
. پێنجەم: یارمەتیدەرە لە باشبوونی جۆرییەتی خەو.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |