ZNA – هه‌ولێر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌رنامه‌یه‌كی گشتیرمان داناوه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه ئێمه ده‌یكه‌ین، چونكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت تا به‌هاوكاری هه‌موو دامه‌زراوه‌كان نه‌بێت.
محه‌ممه‌د سیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، له‌وتارێكدا رایگه‌یاند، دوای داعش رووبه‌رووی كێشه‌یه‌ك بووینه‌وه كه ئه‌ویش كێشه‌ی گه‌نده‌ڵیه، كه پاره‌یه‌كی زۆری عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ساخته‌كاری كراوه دامه‌زراوه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه چاكسازی بكه‌ن، ئێستا كه ئه‌م حكومه‌ته هاته سه‌رحكوم به‌رنامه‌یه‌كی گشتیری داناوه، بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق، به‌رده‌وامیشده‌بین له‌به‌رنامه‌كه‌مان بۆ وه‌به‌رهێنان و له‌هه‌موو سه‌روه‌ته مرۆییی و وزه‌كانمان.
له‌به‌شێكی دیكه قسه‌كانی دا ده‌لێت، گرنگترین با‌به‌ت ئه‌وه‌یه ئارامی سیاسی هه‌یه له عێراق، دوورین له ململانێی سیاسی كه ببێته هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دروست كردنی فیتنه له ناو رۆله‌كانمان، پشت به‌خوا ئه‌وه ده‌كه‌ین كه شایه‌نی بێت بیكه‌ین ئه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنین كه شایه‌نی به‌ده‌ستهێنانی بێت بۆ گه‌راندنه‌ه‌وه‌ی عێراق بۆ سروشتی خۆی و شارستانیه‌تی خۆی.
راشیگه‌یاند، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی شه‌ڕێكی گه‌وره‌یه ئێمه ده‌یكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر له‌وشه‌ڕه بدۆرێین له هه‌موو شه‌ڕه‌كانی دیكه ده‌دۆرێین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت تا به‌هاوكاری هه‌موو دامه‌زراوه‌كان نه‌بێت، ئامانجیشمان ته‌نها ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه پاشان خه‌ڵكی عێراق، ده‌بێت بتوانین متمانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك بگه‌ڕێنینه‌وه چونكه به‌ڵێنی زۆر دراوه و كاری كه‌م كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، متمانه‌مان هه‌یه به‌سه‌رچاوه‌كانی ئابووری و ده‌ستبه‌ر كردنی هه‌لی كار و رووبه‌روونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌رتی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێم وایه كه‌رتی تایبه‌ت رۆلی تایبه‌تی هه‌یه له‌به‌ره‌و پێشچوونی عێراق، له‌وه‌به‌رهێنان له ئابووری عێراقدا، هه‌روه‌ها له سێ ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌ی زۆر ووردمان هه‌یه، بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و دروست كردنی باڵه‌خانه، له عێراق دا په‌ره‌پێبده‌ین، ده‌شڵێت، من خۆم چاودێری پرۆژه‌كان ده‌كه‌م، هیچ هه‌ڵه و كه‌مووكوریه‌ك قه‌بول ناككه‌ین ، له‌كه‌س قه‌بول ناكه‌ین پاره‌ی وڵات بۆ خۆی و حزبه‌ی به‌كار بهێنێت.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |