ZNA- ههولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسل، هاوکات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دەدات.
گوتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی عێراق، ئەحمەد سەحاف، لە راگهیهندراوهكدا رایگهیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ شاندی یاوەری بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دانیشتنی سێیەمی ئەنجومەنی هاوکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بریاره سهردانهكهی حوسێن سێ ڕۆژ بخایهنێت.
سەحاف، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرجەم وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدات، هەروەها چەندین کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجامدەدات، بەو پێیەی لەگەڵ نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش لە یەکێتی ئەوروپا و جۆزێپ بۆرێل، کۆمیساری یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان و جوتا ئۆرپێلینین و سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆتێلبێرگ، وەزیری دەرەوەی کۆچبەری شانشینی بەلجیکا، كۆدهبێتهوه.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |