ZNA_ هەولێر
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
لەئاگاداریێکدا بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: کە(بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان) هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی فێربوونی ( زمانی ئینگلیزی) کە لە بەرواری (٢٠٢٣/٤/٣) دەست پێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیه دەتوانن له رێکەوتی(٢٠٢٣/٣/٢٦) تاوەکو (٢٠٢٣/٣/٢٩) له کاتژمێر (۹۰۰ تاوەکو ۱۲۰۰) سەردانی (بەشی تەکنەلۆجیا و فێربوونی زمان) بکەن، بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ئاستی زمان.
ناونیشان : بەشی تەكنەلۆجیا و فێربوونی زمان/ بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |