ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کرد.
لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستاڵ ببەنەوە.
لە تایمی یەکەمدا ئارسناڵ بەدوو گۆڵی گابریێل مارتینێلی و بۆکایۆ ساکا لە خولەکی 28 و 43 بە پێشکەوت.
لە تایمی دووەمدا یانەی ئارسناڵ بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 55دا گرانێت شاکا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد،
لە خولەکی 63 کریستاڵ پاڵاس گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان جێفری شلوپەوە تۆمارکرد.
ئارسناڵ بەوە نەوەستا و هێرشەکانی چڕکردەوە تاکوو لە خولەکی 74 ساکا گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ئارسناڵی تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و کریستاڵ پاڵاسیش 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دەبینرێت.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |