English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی لیژنەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لایەنەکان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارا دەکرێتەوە
2023-03-19 [05:30 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی لیژنەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ڕاپرسی و ھەڵبژاردن رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکاندا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کارا دەکرێتەوە و پرۆسەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنیش دەکەوێتە دوای جەژنی نەورۆز.

روبینه‌ ئوملیك عزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى، ھاوکات ئەندامی ئەو لێژنەیە کە پەرلەمانی كوردستان پێكی هێنا‌ بۆ كاركردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا لەسەر پرسی ھەموار یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن پەرلەمانی کوردستان لێک تێگەیشتن پەیدا بوو، لیژنەیەکی پێنج کەسی پێک ھێنراوە بۆ ئەوەی کار بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بکرێت و لیژنەکە سیڤیی ئەو کەسانە وەردەگرێت کە دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی پێشووی لایەنە سیاسییەکان دەبێت، پڕکردنەوەی شوێنی کۆمسیاران تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە شوێنیان چۆڵە و ئێستا سەیاح کوورەچی و جووتیار عادل لە شوێنی خۆیان نەماون و دوو ئەندامی دیکە دەستبەکار دەبن، ئێمە وادەیەک بۆ وەرگرتنی سیڤی دیاری دەکەین و ئەو کەسانەی مەرجیان تێدایە دەتوانن سیڤی پێشکەش بکەن.

ھەروەھا روبینه‌ ئوملیك عزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى، ھاوکات ئەندامی ئەو لێژنەیە کە پەرلەمانی كوردستان پێكی هێنا‌ بۆ كاركردن لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە جگە لە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو دوو ئەندامە، ئەگەر لایەنێک بیەوێت لە شوێنی ئەندامێکی دیکەدا گۆڕانکاری بکات ئەوە پێویستی بە ڕێککەوتن ھەیە و پرۆسەکەش دەکەوێتە دوای پشووی جەژنی نەورۆز، چونکە لایەنە سیاسییەکان  دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن پڕۆژەی خۆیان پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن و دەخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad