ZNA : هەولێر چهوری وورگ و كێشی زیادده گرفته باوهكهی ناو زۆرینهی هاوڵاتیانه له سهرتاسهری جیهان، دكتۆر ههرێم پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا كۆمهڵێك زانیاری لهسهر چهوری وورگ باسدهكات.
1-چینێکی چەوریە لە ژێر پێست و لە دەوری ئەندامەکانی ناوەوەی لەش دروست دەبێت وەک ڕیخۆڵەکان و جگەر و گەدە.
2-مەترسیە لەسەر تەندروستی و ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشیانە زیاد دەکات:
-شەکرەی جۆری دوو
- نەخۆشیەکانی دڵ
- بەرزی کۆڵستڕۆڵ
- شێرپەنجەی مەمک
- ھەوکردنی پەنکریاس
3- پێوانەی کەمەر بۆ پیاوان زیاتر لە ٤٠ ئینج ( ١٠٢ سم ) ، بۆ ژنان ٣٥ ئێنج ( ٨٨ سم ) زەنگێگی مەترسیدارە.
4-وەرزش کردنێکی چالاکانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕۆژانە، یاخود ١٥٠ خولەک ھەفتانە لە ڕاکردن و مەلەوانی و پاسکیل سواری یارمەتیدەرێکی بەھێزە بۆ کەمکردنەوەی چەوری دەوری وورگ.
5- سرکەی سێو، ھەرچەندە وا باوە خواردنی تون و تیژ چەوری بسوتێنێت بەڵام لە ڕووی زانستیەوە ئاماژەیەکی وا بەردەست نیە .
6- خواردنەوەی چای سەوز لە جیاتی سۆدا ، ھەروەھا گرنگی دان بە خواردنی سەوزەی زیاتر و دوورکەوتنەوە لە خواردنی ناتەندروست و چەوری و شیرینی، پارێزی سەرەکیە.
7- ڕۆنی ماسی یاخود ئۆمێگا ٣ ؛ بۆ تەندروستی دڵ بەسودە،بەم دواییانە دامەزراوەی دەرمان و خواردنی ئەمەریکی ڕێگەی دا بۆ چارەسەری چەوری سیانی بەکاربھێنرێت بەڵام بۆ چەوری وورگ کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە.
8- بۆ ماوەیەکی درێژ ، چەوری وورگ دەبێتە ھۆی زەعیف بوونی ئێسکەکان لە پیاوان و ھەروەھا دەرکەوتنی نیشانەکانی فشەڵبوونی ئێسک لە ئافرەتان لە تەمەنی پێش نائومێد بوون.
ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە |