ZNA - هەولێر
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور ناسراو بە یونیهاب بڵاویکردەوە، لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور، ئەمریکا فڕۆکەی شەڕکەری ستراتیژیی بی یەکی لە کۆریای باشوور جێگیر کردووە.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور بڵاوی کردەوە، فڕۆکەی ستراتێژیی بی یەک لە مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور بەشداری دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆریای باکوور موشەکێکی دیکەی بالیستی کیشوەربڕی لە نزیک نیمچەدوورگەی کۆریای تاقیکردەوە.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |