English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی نایاسایی نزیکەی 4 هەزار و 189 کەس دەبڕدرێت
2023-03-19 [06:13 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان مووچەی 4 هەزار و 189 فەرمانبەر دەبڕێت کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان  هەبووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دۆسییەی 4 هەزار و 189 فەرمانبەر و خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی بڕیاری کۆتایی لێژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بە لیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان 10 هەزار و 819 مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون.

باسی لەوەش کرد کە "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلاییکردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی 10 هەزار و 819  دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە 4 هەزار و 189 دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی". 

 - هەزار و 973 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.   

 - هەزار و  849 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.           

- 367 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش داوە کە "دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچەخۆرە نایاساییانە بە داتا و زانیاری تەواو ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تاوەکوو لە ڕێگەی دەستەکانیانەوە وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕەمووچانە بکەن کە لەدوای ( 01ـی 07ـی 2020 ) بەدواوە بەنایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزووترین کات لێیان وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی".





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad