English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فوئاد حسێن: هەولێر و بەغدا دوو شاند بۆ پرسی سەربەخۆیی پێكدەهێنن
2016-09-01 [08:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


‎ هەولێر و بەغدا دوو شاند بۆ پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن و ئەندامێكی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش بۆ بەغدا دەڵێت "نێچیرڤان بارزانی بە بەرپرسانی بەغدای گوتووە، چارەسەری ریشەیی كێشەكان سەربەخۆیی كوردستانە".

فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بوو بۆ بەغدا، نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكان، بەتایبەت لەبارەی گشتپرسی و نەوت ئاشكرا دەكات.

فوئاد حوسێن، ئەندامی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی رووداو ئاشكرای دەكات، بە فەرمی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ بەپرسانی عێراق باسكردووە و نێچیرڤان بارزانی بە بەرپرسانی بەغدای گوتووە "بارودۆخی ئێستا بەو جۆرەی هەیە درێژەناکێشێت و هەردوولاشمان لەسەر ئەوە هاوڕاین، بۆیە پێویستە قسە لەسەر چارەسەر بكەین، كە چارەسەری ریشەیی كێشەكان سەربەخۆیی كوردستانە".

فوئاد حوسێن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رووداو، دەڵێت "لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزب و هاوپەیمانێتیە عێراقییەکان بەڕوونی باسی مافی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان كرا. هەندێك لەلایەنە عێراقییەکان بەڕوونی گوتوویان مافی چارەنووس مافێکی سرووشتی گەلی کوردستانە.

بەڵام هەندێکی دیکەیان رایان وابوو جیابوونەوەی کورد رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی ناوخۆیی و هەرێمی".

فوئاد حوسێن ئاشكرای دەكات "لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون دوو شاند پێکبهێنن؛ یەکێکیان لە هەولێر ئەوی دیکەیان لە بەغدا، تاوەکو هەمو لایەنێکی ئەو پرسە گەنگەشە بکەن".

 

لەبارەی پرسی نەوت، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەگفتوگۆکانی ئەمجارەدا باسی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە، بەڵكو باسی كەركووك كراوە و رێككەوتنیشنی لەسەر ئەنجامدراوە.

فوئاد حسێن دەڵێت "بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت رۆژانە 150 هەزار بەرمیل لە كەركووكەوە هەناردە بکرێت. ئەو نەوتە لەڕێگەی بۆری کوردستان- جەیهانەوە دەفرۆشرێت. نیوەی هەرێمی کوردستان سەروکاری دەکات و نیوەکەی دیکەشی بۆ کۆمپانیای سۆمۆیە".

رۆژی دووشەممە 29-8-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی حكومەتی عێراق كۆبووەوە و سەردانەكەی دوو رۆژی خایاند.

ۆ





ئەم هەواڵە 9109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad