ZNA- ھەولێر
رۆژانە لەسەر تاسەری جیھان ھەندێک رووداوی نامۆ روودەدەن کە لەلایەن زانستی ھیچ شیکردنەوەیەکی نییە , وەکو حاڵەتی ئەم ئافرەتە .
ماریا رۆسیتی ئافرەتێکی بەریتانی تەمەن ٥٣ ساڵە بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ھۆش خۆی چووبوو و پزیشکەکان ھەموو رێگەیەکیان تاقیکردەوە بۆ ئەوەی بە ئاگای بھێننەوە , بەڵام ھەموو ھەوڵەکان بێ سوود بوو .
یەکێک لە ھاوڕێکانی ماریا کە پەرستارەپێشنیار دەکات گۆڕانیەکی گۆڕانیبێژی بەریتانی داڤید باوی لێبدەن چونکە ماریا زۆر ئارەزووی لەو گۆرانیە دەکرد .
پزیشکەکان لەسەر پێشنیاری پەرستارەکە گۆرانیەکە لێدەدەن و ئەوەی دەبێتە مایەی سەرسوڕمانیان ماریا کە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بوو لەھۆش خۆی چوو بوو لەگەڵ گۆڕانیەکە دەستی بە جولە کردن کرد و ھۆشی ھاتەوە بەرخۆی .
پزیشکەکان دەڵێن حاڵەتی لەم شێوەیە ھیچ روونکردنەوەیەکی زانستی پزیشکی ھەڵناگرێت و ئەمە جۆرێکە لە موعجیزە.
ی.ا
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 91213جار خوێندراوەتەوە |