ZNA – ھەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری مۆنستەری رۆژئاوای ئەڵمانیا پاسێکی بچووک خۆی بە کۆمەڵێک خەڵک دەکێشێت و زیاتر لە دە کەس دەبنە قوربانی .
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز , شوفێرێک کە پاسێکی بچووکی لێدەخوڕی خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک کەس کە لەناوەڕاستی بازارێک دانیشتبوون و بەھۆیەوە ٤ کەس گیانی لەدەستدا و زیاتر لە شەش کەسی دیکەش بریندار بوون .
لەھەواڵەکە ھاتووە , شوفێری پاسەکە دوای رووداوەکە راستەوخۆ خۆی کووشتووە .
لەلای خۆیەوە پۆلیسی شاری مۆنستەر رایگەیاند : رووداوەکە بە ئەنقەست بووە , بەڵام نازاندرێت ھۆکاری ئەم کارەی شوفێرەکە چی بووە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 91663جار خوێندراوەتەوە |