ZNA – ھەولێر
ھەڵەی پزیشکی یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە رۆژانە خەڵک بە ھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن , جا چ لە وڵاتی خۆمان بێت یا لە وڵاتانی دیکە .
ڤیڤایڤا کچێکی تەمەن ٢٨ ساڵەی رووسییە بە ھۆی بوونی ھەندێک کیس لەسەر ھێلکەدانی دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێت و کیسەکانی بۆ دەربھێندرێت .
لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە پزیشکەکان لە بڕی ئەوەی بەنجی لێبدەن و بێ ھۆش بێت , مادەیەکی دیکەیان لە لەشی کردوە کە پێی دەگوترێت فۆرمالین کە بۆ مۆمیاکردنی ئەو کەسانە بەکاردێت کە گیان لەدەستدەدەن.
ھەرچەندە پزیشکەکان زۆر ھەوڵدەدەن بەخێرایی چارەسەری بارودۆخەکە بکەن , بەڵام کار لەکار ترازا بوو و ڤیڤایڤا ھەر لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد .
ئەم نەشتەرگەرییە دەنگدانەوەیەکی زۆر ی بەدوای خۆی داھێنا و وەزیری تەندروستی رووسیا رایگەیاند : ئەوەی روویدا کارەساتێکی گەورە بوو .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 91372جار خوێندراوەتەوە |