ZNA – ھەولێر
ھەرچەندە مراوی لاستیکی یەکێکە لەو یارییانە کە منداڵان زۆر ئارەزووی لێ دەکەن و دایکان بەکاری دەھێنن بۆ ھێورکردنەوەی منداڵەکانیان بە تایبەتی لە کاتی شووشتنیان , بەڵام ئەم یارییە مەترسی لە سەر ژیانی منداڵان ھەیە.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆ ئەلینۆی ئەمەریکی , بەکار ھێنانی ئەم جۆرە مراوییە لە کاتی شووشتنی منداڵان مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات .
ئەم مراوییە لاستیکانە لەکاتی شووشتنی منداڵان لەرێگەی کونەکانیانەوە رێژەیەکی زۆر لە ئاوی پیس ھەڵدەمژن و لە ناوەوە دەبنە پێگەیەکی باش بۆ گەشە کردنی بەکتریا .
توێژینەوەکان لەسەر کۆمەڵێک یاری منداڵان کراوە و دەرکەوتووە ئەو یارییانەی لە کاتی شووشتنی منداڵان بەکاردەھێندرێت رێژەیەکی زۆر کەڕو و بەکتریا لە ناوەوەی کۆدەبێتەوە و ژمارەی خانە بەکتریاییەکان دەکاتە زیاتر لە یەک ملیار خانە.
زانایان ھۆشداری دەدەنە دایکان بەوەی ھەوڵبدەن لە کاتی شووشتنی منداڵەکانیان ئەم جۆرە یارییانە بەکار نەھێنن چونکە لە دوا رۆژ کاریگەی خراپی بەسەر تەندروستیان دەبێت .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 93787جار خوێندراوەتەوە |