Z.N.A لەوانەیە بیر بكەنەوە شێوەی پۆشینی جل و بەرگ بۆ پیاوان كارێكی زۆر دژوار نەبێت بەڵام پیاوانێك كە ستایلی جوانیان هەیە لە هەندێك بابەت وەك داخستنی دوایین دوگمەی چاكەت یاخود بەستانی قایشی پانتۆل و ... گرنگی تایبەتی پێ بدەن ئەگەر نا جوانییەكی زۆری نابێت.لێرەدا چەند هەلەیەكی پیاوان لە شێوازی پۆشینی جل و بەرگتان بۆ دیاری دەكەین:

شاردنەوەی كاتژمێر لە ژێر قەمیس ئەگەر حەز بە كاتژمێر دەكەیت دەبێت قۆلی قەمیسەكەت ببەیتە سەرەوە چوونكە كاتژمێر لە ژێر قەمیس ناشیرین دیار دەبێت.

تیشێرتی بەوێنە
تیشێرتی سادە لەبەر بكەن بەتایبەت ئەو كاتانەی كە دەتانەوێت لەگەڵ چاكەت بێت،ئەم وێنانەی سەر تیشێرت زۆر لایەنگری نیە و تیشێرتی بێ وێنە و بێ دیزاین جوانترە.

تیشێرتی قۆل درێژ
تیشێرتی قۆل درێژ واتە تا ئەنیشك درێژ نەبێت، ئەم شێوەیە تیشێرتە زۆر جوان نینە و تیشێرت دەبێت قۆل كورت بێت یا خود قۆلەكەی تەواو درێژ بێت.

جل و بەرگی ئوتو كراو
تیشێرتی راستە ئوتو كردنی جل كاتی زۆر پێویستە و كارێكی ناخۆشە بەڵام ئەگەر دەتەوێت پاك و خاوێن دیار بیت دەبێ جلەكانت ئوتو بكەیت و بە ئوتو نەكردنی جلەكانتان ورەشت دادەبەزێنێت.

حجمی قەمیس
ئەو قەمیسەی كە دەیكری دەبێت تەواو بە قیاست بێت نابێت زۆر تەسك بێت و نابێت زۆر گەورە بێت.
ئەم هەواڵە 96985جار خوێندراوەتەوە |