ZNA- ھەولێر
دیزاینەری بەناوبانگی بەریتانی ئەفزەل خان ژمارەیەکی تایبەت دەخاتە زیاد کردنی ئاشکراوە و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتە ملیۆنەھا دۆلار .
ئەم ژمارەیەی دەخرێتە زیاد کردنی ئاشکراوە بریتیە لە (F1) ئینگلتەرا , ئەفزەل خان لەبەرامبەر فرۆشتنی داوای زیاتر لە ١٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکات .
ئەفزەل خان لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەم ژمارەیەی بە ٦٢٩ ھەزار دۆلار ئەمەریکی کڕیووە.
لە ئێستادا خان ئەم ژمارە ئۆتۆمبێلەی لە پێگەی ئەلیکترۆنی (Plates4 Less) داناوە بۆ ئەوەی لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بفرۆشرێت و پێشبینی دەکرێت نرخی ئەم ژمارە ئۆتۆمبێلە بگاتە زیاتر لە ٢١ ملیۆن دۆلار.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 94420جار خوێندراوەتەوە |