ZNA- ھەولێر
کاتێک تووشی گرفت دەبیت لەگەڵ هاوسەرەکەت، پێویستە بزانیت چۆن رەفتاردەکەیت، بۆ ئەوەی کۆتایی پێبهێنیت، پێش ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر بێت. 1-سکاڵاکردن، رەفتارێکی نادروستە، هەوڵبدە هەرگیز ئەنجامی مەدە، کاتێک تووشی گرفت دەبیت لەگەڵ هاوسەرەکەت، پێویست ناکات سکاڵا لای هەمووان بکەیت، چونکە ئەگەری گەورەبوونی کێشەکان هەیە. 2-لەکاتی بوونی دەنگەدەنگ و باسکردنی کێشەکان، رکابەری مەکە، چونکە ئەمە هەڵەیە و کاریگەری سلبی دەبێت. 3-هەرگیز بەراوردی پەیوەندیەکەتان یان هاوسەرەکەت بە کەسێکی دیکە مەکە، بەمشێوەیە زیاتر توڕە دەبێت. 4-وازبهێنە لە لۆمەکردن و بەردەوام توڕەیی، پێویستە لێبوردن هەبێت و کێشەکان ئەوەندەی دیکە گەورە نەکەیت. 5-هێندە لێکۆڵینەوە بۆ رابردوو مەکە، یان کێشەکانی رابردوو باسمەکەرەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad