|
ZNA- ھەولێر
وه‌رزی گه‌رما خه‌ریكه دهستپێدهكاتو زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كانیش ساردكه‌ره‌وه یاخود ته‌بریدیان تێدایه، له‌به‌رئه‌وه ده‌پرسین بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلهكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌نزین چی بكرێت باشه؟ جامی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێنه‌وه، یان دابخرێن‌و ته‌برید كار پێبكرێت؟.
زۆرێك له‌ئێمه پێمانوایه له‌وه‌رزی هاویندا كردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل واده‌كات كه‌متر به‌نزین بخوات، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه وانییه، ده‌سته‌ی ئه‌ندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیهانی (SAE)، چه‌ندین تێستیان له‌سه‌ر رۆشتنی ئۆتۆمبێل بهتهبریدهوهو هه‌روه‌ها به‌كردنه‌وه‌ی جامه‌كان كردوه، تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت له‌كام باردا ئۆتۆمبێل سوته‌مه‌نی زیاتر سه‌رف ده‌كات،و له تێستهكانیشدا ئه‌م ئه‌نجامه‌یان به‌رده‌ستكه‌وتوه:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شاردا هاتوچۆت كرد‌و خێراییه‌كه‌ت له‌سه‌رو (70 كیلۆمه‌تر/سه‌عات)ه‌وه‌یه، پێویسته جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دابخهیتو باشتره ته‌برید هه‌ڵبكه‌یت، چونكه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با به‌هۆی خێرابونی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه به‌ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ڕۆشتنهكهی زیاد دهكاتو به‌مه‌ش هێزی به‌ره‌نگاریی با زیاددهكاتو هه‌رچه‌ند فشار بخه‌یته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌وه‌نده له چوستییهكهی دادهبهزێتو سه‌رئه‌نجام به‌نزین یان گاز زیاتر سهرفدهكاتو چالاكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه.
دوه‌م: ئه‌گه‌ر به‌خێرایی كه‌متر له (70 كیلۆمه‌تر/سه‌عات)ه‌وه بیت، ئه‌وا باشتره‌و ئاساییه ئه‌گه‌ر جامه‌كان بكه‌یته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ڵكردنی ته‌برید خێرایی فڕه‌ی كرێن به رێژه‌ی (5 تا 10%) كه‌مده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ئه‌م كێشه‌یه زیاتر له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌رده‌كه‌وێت كه قه‌باره‌ی مه‌كینه‌كانیان له 1.8 كه‌متره.
ئەم هەواڵە 94774جار خوێندراوەتەوە |