English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆپرا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌گه‌ل خۆی ده‌بات
2018-06-30 [05:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا، خۆشەویستە ئەمەریکیەکەی نیک جۆناس دەباتە هیندستان و بە خێزانەکەی دەیانناسێنێت.

ماوەیەکی زۆرە پریانکا چۆپرا، بووەتە باسی میدیا هیندییەکان و جیهانییەکان، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ نیک جۆناسی تەمەن 25 ساڵ هەیە، لەم هەفتەیەشدا پێکەوە گەڕانەوە هیندستان و سەردانی شاری مۆمبایان کرد، هاوکات لەلایەن خێزانی پریانکاوە بانگێشتی خوانی ئێوارە کرا، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

 





ئەم هەواڵە 113173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad