ZNA – ھەولێر
لە تاوانێکی کەم وێنەدا دایکێکی تەمەن ٥٥ ساڵ کوڕەکەی خۆی دەکوژێت کە تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی , ئافرەتێکی ئەڵمانی بەناوی کۆرنیلیا کەتەمەنی ٥٥ ساڵە لە شەوی رابردوو کوڕەکەی خۆی کووشتووە کە ناوی مارتن بوو و تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو .
لەھەواڵەکە ھاتووە , کۆرنیلیا ئەم تاوانەی بە تەورێک ئەنجامداوە و کوڕەکەی خۆی لە کاتی خەو کووشتووە و لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کە کوڕەکەی ھەستی بە ھیچ نەکردوە , دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش دایکەکە خۆی تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردوە و دانی بەتاواناکەی داناوە.
پۆلیس لەمبارەیەوە رایگەیاندوە ، تا ئێستا روون نییە کە دایکەکە بۆ ئەم تاوانەی ئەنجامداوە چونکە ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ کوڕەکەی نەبووە , ئەمەش بە وتەی دراوسێکانی ئەم ماڵە .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | سکای نیوز
ئەم هەواڵە 88447جار خوێندراوەتەوە |