ZNA – ھەولێر
سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردۆتەوە کە سەباح جەبار درێژترین پیاوی عێراق لە وڵاتی ھیندستان کۆچی دوایی کردوە .
سەباح جەبار خەڵکی پارێزگای دیوانیەی باشووری عێراق بوو و بە درێژترین پیاوی عێراق ناوبانگی دەرکردبوو .
درێژییەکەی زیاتر لە ٢ مەتر و ٢٥ سم بوو و ئەم باڵابەرزییەشی کێشەیەکی زۆری بۆ دروست کردبوو و بەدەست چەندین کێشەی تەندروستی دەیناڵاند .
بەم دواییە رووی لە وڵاتی ھیندستان کرد بۆ وەرگرتنی ھەندێک چارەسەری , بەڵام ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد .



یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | اخبار العراق
ئەم هەواڵە 83518جار خوێندراوەتەوە |